میخائیل ئولیانۆف لە دانوستانەکانی ناوکییدا ڕایگەیاند، دەورەی پێنجەمی وتووێژەکانی ناوکیی “ویەن” لە نێوانی ڕێژیمی ئێران و زلهێزەکانی جیهان، کۆتا قۆناغەکانی ئەو دانوستانەیە.
ڕۆژی یەکشەممە ٩ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، میخائیل ئولیانۆف، نوێنەری ڕووسیە لە ڕێکخراوەکانی نێونەتەوەیی، لە لاپەڕەی توێتێری خۆی نووسی: پێنجەمین دەروەی دانوستانەکانی ویەن لە بارەی بەرجامەوە درێژەی هەیە، تا ئیرەی ڕەوتی وتووێژەکان هیچ بەرنامەیەک بۆ دەورەی شەشەمی دانوستانەکان لە ئارادا نییە و ئەوانەی وتووێژ دەکەن لەو باوەڕەدان کە درێژەی ئەم دەورەیە کۆتا دەورەی دانوستانەکان دەبێ.
نوێنەری ڕووسیە لە ڕێکخراوەکانی نێونەتەوەیی لە ویەن، پێشتر بەنیسبەت دەورەی پێنجەمی دانوستانەکان گەشبین بوو و وتبووی: لەوانەیە ئەم دەورەیە کۆتا قۆناغی وتووێژەکان بێ و بە ئەنجامێک باش بگەن، دەورەی پێنجەمی دانوستانەکان لە ئیستادا بەردەوامە و هەموو لایەک بەنیسبەت ئاکامەکەی گەشبینن و تیمی دانوستانکارانی کۆماری ئیسلامی قسەیان لەسەر بابەتگەلێکی گرینگ کردووە، بەڵام لەهەمانکاتدا گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ڕێژیمی ئێرانیان پێ کارێکی سەخت و دژوارە.
لەلایەکی دیکەوە ڕابیرت مالی، سەرۆکی تیمی دانوستانکارانی ئەمریکا، بە ئاماژە نوێکردنەوەی وتووێژەکان جەختی کردەوە کە، دەبێ هەوڵی زۆرتر بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بدرێ و هەر لەم پیوەندییەدا هەندێک سەرچاوەی سەربە ڕێژیمی ئێران کە بە دوای ئاکامی دانوستانەکانن، ڕایانگەیاندووە کە ئەمریکا دژی لابردنی هەموو گەمارۆکانی سەر کۆماری ئیسلامییە.