لە ڕۆژی ڕابردوودا ٨ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی و لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران، ٨ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەی کۆمەڵێک لە وەرزێڕانی شارەکانی ئەهواز لە بەر دەم بینای پارێزگاریی خووزستان، خانەنشینکراوانی پێشەی پۆڵا لە شارەکانی تاران، ئەهواز، ئیسفەهان و ڕوودبار، ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆی ئازاد لە ئەهواز، ئیسفەهان، خۆراسان، شیراز، کرێکارانی دەرکراوی شیرکەتی نەوتی ماهشەهر و بەشێک لە ماڵدۆڕاوانی دامەزراوەی ماڵیی کاسپییەن لە بەر دەم بینای دەزگای قەزایی کۆبوونەوە و داوای پێڕاگەیشتن بە داواکارییەکانیان کرد.