ژمارەیەک لە پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە مەبەستی ناڕەزایەتی و ولامندانەوە بە داواکاریەکانیان لە بەر دەم بارەگای UN لە هەولێر کۆبوونەوە و مانیان لە خواردن گرت.
ژاکان باران مەڵەکشاهی، شاعیری ئیلامی و دانیشتووی هەولێر، پاش خۆسووتاندنی “بێهزاد مەحموودی” پەنابەری سیاسیی خەلكی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبەر بارەگای ” UN”، لەهەمبەرناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە کەمتەرخەمی نەتەوەیەکگرتووەکان بەرامبەر بە دۆخی پەنابەرانی ڕۆژهەڵات، کاردانەوەی نواند و بە دورینی لێوەکانی مانی لە خواردن گرت.
جێی ئاماژەیە کە ژاکان باران، جەعفەر مستەفا زادە، فەردین گرامى و ئاکۆ ئەڵڵا مورادی، ئەو پەنابەرانەی ڕۆژهەڵاتن کە لەبەردەم UN لێوی خۆیان دووریوەتەوە و مانیان لە خواردن گرتووە.