كۆمەلێك لە چالاكانی سیاسی و مەدەنی ناوخۆو دەرەوەی کوردستان و خوێندکارانی زانکۆی ئیسفەهان بە ڕاگەیەندراوی جیاجیا بەشدارینەکردنی خۆیان لە شانۆی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیمدا ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیاندنی چالاکانی سیاسی و مەدەنی دەرەوە و نێوخۆی کوردستاندا ھاتووە: هەڵبژاردنی داگیرکەر، هەڵبژاردنی ئێمە نیە. بۆیە هەموان پێکەوە ئەم وێستگە دەکەین بە وێستگەیەکتر بۆ یەکگرتوویی.
کۆمەڵگای کوردستان و کۆمەڵگای ئێران بە چین و توێژە جیاوازەکانیەوە لە یەک سەنگەردا خۆیان رێکدەخەن و تاکوو رۆژی هەڵبژاردن شار و گوندەکانی چۆڵ بکەن، بۆ ئەوەی پشت بکەن لە هەر چەشنە ئامرازێک کە ڕیگای دەسەڵاتی زیاتر و مانەوەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران خۆش دەکات.
شایانی باسە کە ڕۆژی یەکشەممە ٩ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی بەشێکی بەرچاو لە خوێندکارانی زانکۆی ئیسفەهان بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک ڕایانگەیاند کە بەشداریی لە هیچ هەڵبژاردنێکی ڕێژیمدا ناکەن و داوایان لە خەڵکی ئێرانیش کرد کە بۆ ڕزگاربوون لە ژێردەستی و کۆیلەیی دەنگ نەدەن.