بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، ڕۆژی شەممە ٨ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی ئینتزامی تەقەیان لە ماشێنێک کرد لە ڕێگایــ بەم، کە بوو بەهۆی وەرگەڕانی ماشێنەکە و شۆفیرەکە گیانی لەدەستدا و براکەی بە ناوی “ئەمیرحوسێن شەیهەکی” و منداڵێکی دیکە بە ناوی سەجاد شەیهەکی بریندار بوون.
جێی ئاماژەیە کە ئەمیرحوسێن بە ماشێن خەریکی گواستنەوەی چەند مسافیری خەڵکی ئەفغانستان بوون کە لەلەیەن هێزەکانی ئینتزامییەوە تەقەیان لێکراوە و بووە بەهۆی وەرگەڕانی ماشێنەکەیان و دۆخی تەندروستیی منداڵەکە ناجێگیرە و لەژێر چاوەدێری چڕدایە.
بەپێی ئاماری ساڵانەی ٢٠٢٠ی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، ٤٦ کەس لە سووتەمەنیبەر و کاسبکارانی بەلووچ کە بەراورد بە هاوشێوەی ساڵی پار سەتا ١٠ زیاتر بووە، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە تەقەیان لێکراوە و لە ڕاوەدوونان و هەڵاتن لە دەستی ئەو هێزانە گیانیان لە دەستداوە یان بە سەختی بریندار بوون.