نوێنه‌ری تایبه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له وتووێژی ئاشتیی سووریه له ژنێڤ ڕایگه‌یاند كه ئه‌م وتووێژانه به شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌وه‌ستێنین. نوێنه‌رانی به‌شار ئه‌سه‌دو كومیته‌ی باڵای وتووێژه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریه ئاماده‌نه‌بوون پێكه‌وه له‌سه‌ر مێزی وتووێژ دانیشنز وتووێژه‌كان قه‌راره ڕێكه‌وتی ٢٥ فوریه ده‌ست پێ بكاته‌وه.
ئیستفان دی میستو‌را، نوێنه‌ری ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێران پاش چاوپێكه‌وتن به ڕێبه‌رانی دژبه‌ری به‌شار ئه‌سه‌د گوتی ئه‌مه نیشانه‌ی شكستی وتووێژه‌كان نییه، به‌ڵكوو وه‌ستانێكی كاتییه.
له حاڵێكدا كه كاروانی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان له شاره‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی دژبه‌رانی ئه‌سه‌د له ڕێگادان، هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د به هاوكاریی فڕۆكهشهڕكهرهكانی ڕووسیه هێرشیان كرده‌سه‌ر باكووری شاری حه‌له‌ب.
هێرشی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌دو ڕووسیه بۆسه‌ر باكووری شاری حه‌له‌ب كه له ژێر كۆنتڕۆڵی دژبه‌رانی به‌شار ئه‌سه‌د دایه، وتووێژی ئاشتیی سووریه‌ی له ژنێڤ خسته مه‌ترسییه‌وه.
به‌ره‌ی گرووپه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی دژبه‌ری ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ڵێن، هێرشه ئاسمانییه‌كانی ڕووسیهو ئه‌رته‌شی به‌شار ئه‌سه‌د بۆسه‌ر باكووری حه‌له‌ب بێ وێنه بوون و ئه‌م شاره له‌وانه‌یه به‌م زووانه له لایه‌ن هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د گه‌مارۆ بدرێ.
گرووپی چاوێرانی مافی مرۆڤی سووریهوێڕای ئاماژه به چڕبوونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بۆسه‌ر شاری حه‌له‌ب گوتی سه‌دان كه‌س له خه‌ڵكی باكووری شاری حه‌له‌ب به هۆی بۆردومانی ئاسمانیی ڕووسیه ماڵه‌كانی خۆیان به‌جێ هێشتووه.