ڕۆژی ڕابردوودا ٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی شەممە ٨ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی و لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران، ٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە جووتیارانی شاری ئەهواز لەبەردەم بینای ئوستانداری خووزستان، مامۆستایانی قوتابخانەکانی شاری تاران لە بەردەم بینای وەزارەتی پەروەردە وبارهێنان لە تاران، کادری دەرمانیی نەخۆشخانەی”خومەینی” کەرەج لە بەردەم نەخۆشخانەکە، مامۆستایانی قوتابخانەکانی شاری ئیزە لە بەردەم بینای پەروەردە و بارهێنانی ئەو شارە و کرێکارانی کۆمپانیای پیشەیی”هیلدینگ”ی ماهشەهر لەبەردەم دەرگای ئەو کۆمپانیایە بەڕێوەچوو.
جێگای ئاماژەیە کە هەموو ناڕازییان داوای جێبەجێکردنی ماف و ویستەکانیان دەکەن و دەڵێن تا ئەو کاتەی ویستەکانمان جێبەجێ نەبێ کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەردەوام دەبێ.