باندە مافیاییەکانی نێو دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرەبەری شانۆی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیم، بەربوونەتە گیانی یەکتر و هەڕەشە لە یەکتر دەکەن.
پاسداری تێرۆریست، سەعید قاسمی سەر بە باندی بناژۆخوازی کۆماری ئیسلامی، لە بەرەبەری شانۆی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری و دوای ڕاگەیاندنی بایکۆتی ئەو شانۆیە لەلایەن بەشێک لەو بەربژێرانەی لێوەشاوەییان لەلایەن شۆرای نیگابانەوە ڕەتکراوەتەوە، هەڕەشە کوشتنی ناڕازییان دەکا.
ناوبراو دەڵێ: ” ئێوە من باش دەناسن، بتانهەوێ بێنە سەر شەقام ڕووحمتان پێناکەم. ئەو زەریفە (محەممەدجواد زەریف) بێشەرەفە یان مەحموودخانی سەرخۆش (ئەحمەدی نەژاد)، ئەگەر بێتوو بێنە سەر شەقام من بەگژیاندا دەچمەوە.