بەرپرسانی ئەرتەشی ئەمریکا لە عێراق، بەنیسبەت هێرشی مووشەکی میلیشیاکانی سەربە کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەکانی سەربازیی و دامەزراوە دیپلۆماتیکەکان نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە.
بەپێی ڕاپۆرتی “واشینگتۆن پۆست” بەرپرسانی سەربازی و دیپلۆماتەکانی ئەمریکایی دەڵێن: ئەو میلیشیا چەکدارانە بەجێی مووشەک فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی چووکە بەکار دێنن کە لە بەرزاییەکی زۆر کەمەوە دەفڕن و لەلایەن سیستمەکانی بەرگرییەوە کۆنتڕۆڵ ناکرێ، بۆیە بەو شێوەیە میلیشیا تێرۆریستیەکانی سەربە کۆماری ئیسلامی بەردەوامن لە کردەوەی تێکدەرانە و هێرش دەکەنە سەر بنکە و دیپلۆماتکارانی ئەمریکایی.
هەر بەپێی ئەو ڕاپۆتەی “واشینگتۆن پۆست” بەرپرسانی سەربازی و دیپلۆماتکارانی ئەمریکایی بە توندی نیگەرانی خۆیان لەسەر کردەوە تێکدەرانەکانی میلیشیاکانی سەربە کۆماری ئیسلامی دەربڕیوە و دەڵێن؛ هێزی سەربازی و دیپلۆماتکارانی ئەمریکایی لە عێراقدا بەهۆی میلیشیاکان لە ئاسایشدا نین و بەردەوام بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرش دەکەنە سەریان.