چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە کە مانگی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، “خەبات مفاخری” چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە، لە لایەن دادگای ئینقلابی سنە، ٤ ساڵ بەندکرانی بە سەر داسەپا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ناوبراو بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیم ئەو حوکمەی بە سەردا سەپاوە.
جێی وەبیر هێنانەوەیە کە “خەبات مەفاخری” ڕۆژی پێنج شەممە ٦ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەسبەسەر کرابوو و دوای ٤ مانگ بەندکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتیی ئازاد کرابوو.