ناسر قەوامی، چالاکی سیاسیی ڕیفۆرمخواز دەڵێ: ڕیفۆرمخوازەکان نە لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری بکەن و نە بایکۆتی هەڵبژاردنەکان بکەن.
ناسر قەوامی ڕۆژی شەممە ٨ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە کاردانەوە بە هەوڵەکانی شۆرای نیگابان بۆ ڕەتکردنەوەی شیاوبوونی بەربژێرەکانی پۆستی سەرۆککۆماریی وتی: هیچ کێبەرکێیەک بۆ هەڵبژاردنەکان لە ئارادا نییە و لەو قۆناغەدا هیچ بەربژێرێک نییە کە ڕێفۆرمخوازەکان پشتیوانیی لێ بکەن و شۆرای نیگابان هەموو دەرگاکانی بەسەر ڕیفۆرمخوازەکاندا داخستووە.
ناوبراوا لە درێژەدا دەڵێ: شۆرای نیگابان تەنانەت عەلی لاریجانی کە یەکێک لە مۆرەکانی خویان بۆ پۆستی سەرۆککۆماریی بوو، لێوەشاوەبوونیان بۆ ئەو پۆستە ڕەتکردەوە.
قەوامی لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: من وەکوو چالاکێکی سیاسیی ڕێفۆرمخواز، تەنیا ڕێگای ڕزگاری وڵات بە چاکسازیی لە بواری “سیاسیی، ئابووری و فەرهەنگیی”دا دەزانم و لەسەر ئەو باوەڕەم کە ڕێفۆرمخوازەکان نابێ لە هەڵبژاردنەکەدا بەشدار بن و دەبێ تا ئەو کاتەی وڵات تووشی قەیرانی زۆر جیددی دەبێتەوە بێ دەنگی هەڵبژێرن.