دەمیرتاش بە تۆمەتێکی دیکە دادگایی کرا و لەلایەن دادگای تورکیەوە ٢ ساڵ و شەش مانگی زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
ڕۆژی هەینی ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە ٢٢یەمین دادگای سزا قوورسەکانی ئانکارا بە ئامادەبوونی پارێزەرانی، پڕۆسەی دادگاییکردنی “سەلاحەدین دەمیرتاش” لە سەر دۆسیەی هەڕەشەکردن لە دادوەری دۆسییەکانی دژەتیرۆر، بەڕێوەچوو.
بەتۆمەتی هەڕەشەکردن لە دادوەری دۆسییەکانی دژەتیرۆر، سزای ٢ساڵ و شەش مانگ بەندکرانی بە سەر سەلاحەدین دەمیرتاشدا سەپێندرا.
دەمیرتاش لە دانیشتنەکەدا بەشێوەی ئۆنڵاین بەشداربوو و ڕایگەیاند، “داواکاری گشتیی ئانکارا، ٣هەزار و ٥٠٠ لاپەڕە تۆمەتنامەی پێشکەش کردووە، بەڵام تەنانەت یەک بەڵگەی بەرجەستەکراو، دژی من تۆمارنەکراوە”.