واشێنگتۆن تایمز: چین بەردەوامە لە فرۆشتنی تێکنۆلوژیی مەترسیداری ناوکیی و مووشەکیی بە کۆماری ئیسلامیی ئێران.
واشنگتۆن تایمز بەپێی نوێترین لێکۆڵینەوە بڵاو کراوەکان لەلایەن گرووپی توێژینەوەی کۆنگرەی ئێس.ئاڕ.ئێس، (CRS)، ڕایگەیاند: دەوڵەتی چین کە بە ڕواڵەت کۆتایی بە گواستنەوەی تێکنۆلۆژیی مووشەکیی و ناوکیی هێناوە، بەڵام لە ڕێگای کۆمپانیاکان هەروا بەردەوامە لە هەناردەکردنی کاڵای پێوەندیدار بە تێکنۆلۆژیی مووشەکی و ناوکییە، بە ڕێژیمی ئێران و کۆرەی باکوور.
جێی ئاماژەیە کە دەوڵەتی چین، کە لە ئاستی نێو نەتەوەییدا بەردەوام ویستوویە دەست تێدابوونی خۆی لە چالاکیی بەربڵاوی چەکوچۆڵ لەگەڵ ڕێژیمی ئێراندا بشارێتەوە و وا نیشان دەدا کە کە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی چەکوچۆڵی نێو نەتەوەیی دەدا و پێش بە بڵاو بوونەوەی چەکی ناوکیی دەدا.