كۆمیساریای باڵای مافه‌كانی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به له‌به‌ر چاو نه‌گرتنی مافی كورد به توندی ڕه‌خنه‌ی له وڵاتی توركیه گرت.
كۆمیساریای باڵای مافه‌كانی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان توركیه‌ی سه‌باره‌ت به له‌به‌رچاو نه‌گرتنی مافی خه‌ڵكی مه‌ده‌نیی كورد وریا كرده‌وه.
ئه‌م ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه داوای له توركیه كرد كه زیاتر ئاگای له خه‌ڵكی مه‌ده‌نیی كورد له ناوچانه بێ كه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حیزبی كرێكارانی كوردستان له شه‌ڕ دایه.
نزیك به ١٠ ڕۆژ له‌وه‌پێش گرووپێك له خه‌ڵكی مه‌ده‌نیی كورد له شاری جزیره‌ی باكووری كوردستان له حاڵێكدا كه ئاڵای سپییان به‌ده‌سته‌وه بوو و خه‌ریكی گواستنه‌وه ته‌رمی خه‌ڵكی بێ تاوانی ئه‌م ناوچهویه بوون هێزه‌كانی تورك ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ‌كردن.
زیاد ڕه‌عد حوسێن، سه‌رۆكی كۆمیساریای به‌رزی مافه‌كانی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌م باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند كه داوا له وڵاتی توركیه ده‌كه‌ین كه مافی خه‌ڵكی كورد له ناوچه شهڕلێدراوهكان له‌به‌ر چاو بگرێ و به خێرایی لێکۆڵینه‌وه له ته‌قه‌كردنی چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێشی هێزه‌كانی خۆی بۆسه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بکا.