پیاوێکی چێنی دانیشتووی ئێران، دەسدرێژی سێکسی کردۆتە سەر زیاتر لە ٥٠ کچی ئێرانی کە زۆربەیان تەمەنیان لە خوارووی ١٨ساڵە.
بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بووەتەوە، ئەو پیاوە چینییە کە هاوبەشی کۆمپانیاکانی سپای پاسدارانی ئێرانە، بەبڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی یوتیوب، دەسدرێژییە سێکسییەکانی بۆ سەر ٥٠ کچی ئێرانی بڵاو کردۆتەوە کە لە لایەن خەڵکی ئێرانەوە ڕووبەڕووی ڕەخنەی توند بووەتەوە و داوای دەسبەسەرکردن و سزادانی ناوبراو دەکەن.
هەرلەم پێوەندییەدا و بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی” دویچە وێلە”ی ئاڵمان هاتووە کە لەم ماوەدا پیاوێکی چینی دانیشتووی ئێران، بەبڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی یوتیوب، دەسدرێژییە سێکسییەکانی لەگەڵ ٥٠کچی ئێرانی بڵاو کردوەتەوە.
ئەو هەواڵدەرییە ڕایگەیاند کە زۆربەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانە بە شێوەی نهێنی لەو کچانە گیراوە و بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا.
شایانی باسە کە چینییەکان لەم ماوەی دواییدا بە پشتیوانیی سپای پاسدارانی ڕێژیم دەستیان لە هەموو کار و کردەوەیەکی نەشیاو، لە دەسدرێژییەوە بگرە تا دزی و بە تاڵانبردنی سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە ئاوەڵایە.