گەڵاڵەی دابەشکردنی پارێزگای سیستانوبەلووچستان بۆ ۴ پارێزگا، لەلایەن ئەندامانی کۆمیسیۆنی ناوەندیی مەجلیسی ڕێژیم و پارێزگاریی سیستانوبەلووچستان و بەرپرسانی دیکە تاوتوێ کراوە.
لە مانگی سەرماوەزی ساڵی ٩٩ی هەتاویدا، پاش بڵاوبوونەوەی وردەکارییەکانی ئەو گەڵاڵەیە، ڕێژیم ڕایگەیاند؛ بەرنامەیەک بۆ دابەشکردنی ئەو پارێزگایە و دروستکردنی پارێزگای نوێ لە بەردەستدا نییە، بەڵام بەپێی هەواڵی بڵاوکراوە لە هەواڵنێرییەکانی ناوخۆی ئێرانەوە دەرکەوتووە کە بڕیار وایە پارێزگای سیستانوبەلووچستان بەسەر چوار پاریزگادا دابەش بکرێ.
لەو گەڵالەیەدا دابەشکردنی ئەو پاریزگایە بەم شێوەیە دەبێ، سیستانوبەلووچستانی باکووری بە ناوەندیی زابۆل، سیستانوبەلووچستان ناوەندیی بە ناوەندیی زاهیدان، سیستانوبەلووچستانی باشووری بە ناوەندیی ئیرانشار و پارێزگای موکران بە ناوەندیی چابەهار دابەش دەکرێ.
دژبەرانی ئەو گەڵاڵەیە دەڵێن؛ لە دابەشکردنی سیستانوبەلووچستان پیلانێکە بۆ دابەشکردنی نەتەوەی بەلووچ و کێشە سەرەکییەکانی هەژاری و بێبەریبوون لە ئیمکانات و دووبەرەکی بە دابەشکردنی پارێزگا چارەسەر نابێت و پارێزگای سیستانوبەلووچستان بە پێی ئاماری فەرمی، هەژارترین پارێزگای ئێرانە و زۆرترین ڕێژەی نەخوێندەواری هەیە.
شایانی باسەر کە ڕێژیم پێشتریش پیلانێکی بۆ دابەشکردنی پارێزگاکانی سنە و ورمێ لە بەردەستدا بوو کە لە گەڵ دژایەتیی خەڵکی کوردستان بەرەوڕووبوو.