کۆمەڵێک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی، لە تاران، سکاڵایان بەدژی بڕیاردەران و ئەشکەنجەگەرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران تۆمارکرد.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ١٦ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی کە خۆیان لە بەندیخانەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دا و لە ژوورە تاکەکەسییەکان و لە ماوەی دەسبەسەر کردنیاندا بە هەموو شێویەک ئەشکەنجە دراون، لە تاران سکاڵایان دژی بڕیاردەران و ئەنجامدەرانی ئەشکەنجەی بەندکراوان لە ژووری تاکەکەسیی تۆمار کرد و داوایان کرد کە ئەو کەسانەی لە ئەشکەنجەی دژە مرۆیی بەندکراواندا بەشدار بوون بەدواداچوونی یاساییان بۆ بکرێ.
بەپێی یاسای نێو نەتەوەیی و مافی مرۆڤ، ژوورە تاکەکەسییەکان وەک یەکێک لە خراپترین جۆرەکانی ئەشکەنجەکان دیتە ئەژمار.
پێشتریش لە مانگی رەشەممەی ٩٩ی هەتاویدا، ٢٩ چالاکیی سیاسی و مەدەنی کە ماوەیەکی زۆر لە بەندکرانیان لە بەندیخانەکان لە ژووری تاکەکەسیی دابوون و کەڵک وەرگرتی لە ژووری تاکەکەسی بە پێشیلکردنی مافی مرۆڤ دەزانن سکاڵایان لە بەڕێوەبەرانی ئەو بڕیارە تۆمار کردبوو.