مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئا‌مریكا گه‌ڵاڵه‌یه‌كیان په‌سند كرد كه ده‌سه‌ڵاتی ئۆباما بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی سه‌ر كۆماری ئیسلامی كه‌م ده‌كاته‌وه.
ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه كه به “قانوونی ڕوونبێژیی ماڵیی تیرۆریزمی ئێران” ناودێر كراوه، پاش سێ حه‌وتوو په‌سند كرا كه هه‌وڵێكی وه‌ك ئه‌مه‌ی مه‌جلیسی نوێنه‌ران بۆ په‌سندكرانی، به هۆی پووچڵبوونهوهی ده‌نگه‌كان به بێ ئاكام مایه‌وه. هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز هۆكاری پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی بۆ دره‌نگ هاتنی یه‌ك له سێ نوێنه‌رانی مه‌جلیس گه‌ڕانده‌وه.
له ده‌نگدانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤٦ نوێنه‌ری مه‌جلیس، كه زۆربه‌یان كۆماریخوازه‌كان بوون له به‌رابه‌ر ١٨١ نوێنه‌ری دژبه‌ر، ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه په‌سند كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز، سه‌ره‌ڕای په‌سندكرانی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه له لایه‌ن مه‌جلیسی نوێنه‌ران و له‌وانه‌یه له لایه‌ن مه‌جلیسی سه‌ناش په‌سند بكرێ، سه‌ركۆماری ئا‌مریكا گوتبووی كه ڤێتۆی ده‌كه‌م.
به پێی قسه‌كانی ئۆباما گه‌ڵاڵه‌ی پێشنیاركراوی مه‌جلیسی نوێنه‌ران ده‌بێته‌ی كۆسپێك له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی ناوكیی نێوان زلهێزه‌كانی جیهان و ئێران.