ژنێراڵ مارک میلی : ئێران گەورەترین هەرەشەیە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ و دەبێ پێش بەو ڕێژیمە بگرین.
ژنێراڵ مارک ئەلکساندێر میلی، بەرپرسی هێزەچەکدارەکانی ئەمریکا، ڕۆژی هەینی ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە کۆنگرەی ئەمریکادا وتی: ئێران گەورەترین پشتیوانی تێرۆریزمە لە ناوچەکە و جیهاندا و بە پێکهێنانی گرووپە میلیشیاکان لە وڵاتانی دەورووبەر، سەقامگیری و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی تێکداوە و بەردەوام هەڕەشەیە بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: ئێران بەکەڵک وەرگرتن لە مووشەکە بالستیکەکانی بە ئارەزووی خوی دەستێوەردان لە ناوچەکەدا دەکا و دەێهەوێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ژێر سەیتەرە و چاوەدێری ئەودا بێ.
ئەو قسانەی ژنێراڵ میلی، پاش ئەوەی کە وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە گەمارۆکانی سەر ئێران، تەنیا ئەو کاتە لادەچێ کە ڕێژیمی ئێران بگەڕێتەوە بۆ بەڵێنەکانی لە ڕێککەوتنی ناوکییدا هاتوەتەئاراوە.
هەرلەم پێوەندییەدا جەیک سالیوان، ڕاوێژکاری ئەمنییەتیی نەتەوەیی ئەمریکا لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی”ئەی بی سی” وتی: ئەمریکا لە وتووێژەکانی “ویەن”دا تا ئێستا نەگەیشتووەتە هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێراندا.