زیندانییەکی سیاسیی خەڵکی شاری شنۆ دوای کۆتایی هاتنی زیندانییەکەی له بەندیخانەی ناوەندیی شاری کرمان ئازاد کرا.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان) ڕۆژی پێنجشەممە ۶ی جۆزەردان، “فاروق شاروێرانی” زیندانیی سیاسیی خەڵکی شاری شنۆ دوای کۆتایی هاتنی ماوەی زیندانییەکەی له تاڕاوگە لە بەندیخانەی ناوەندی کرمان ئازاد کرا.
شایانی باسە کە له کۆتاییەکانی پاییزی ساڵی ۱۳۹۶ دوو هاونیشتمانیی خەڵکی شاری شنۆ به ناوەکانی “فاروق شاروێرانی و ئەمیر پەیغامی” لەلایەن دادگای نیزامیی ورمێ دادگایی و هەرکامیان ۴ ساڵ زیندان و دوورخستنەوه بۆ زیندانی ناوەندیی کرمانیان بەسەردا سەپا.
دادگای نیزامیی ورمێ ئەو دوو هاونیشتمانییەی بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک له حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران” دادگایی کردبوو.