باوکی شه‌هید ئه‌نوه‌ر ئیبڕاهیمی له گوندی ته‌نگیسه‌ری سنه کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی هه‌واڵی کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕۆژی سێشه‌ممه، ١٣ی ڕێبه‌ندان مام ئه‌بووبه‌کر ئیبڕاهیمی، باوکی شه‌هید ئه‌نوه‌ر ئیبڕاهیمی به‌هۆی نهخۆشیو به‌ساڵاچوویی کۆچی دوایی کرد.
مام ئه‌بووبه‌کر کوردێکی نیشتمان دۆست‌و حیزب خۆشه‌ویست بوو، ئه‌و ئه‌گه‌رچی به شه‌هیدبوونی کوڕه‌که‌ی پشتی چه‌ما، به‌ڵام ئیمان‌و باوه‌ڕی ئه‌و به ڕه‌وایی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌که‌ی نه‌ک له کزیی نه‌دا، به‌ڵکوو تا دواهه‌ناسه وه‌فادار به بیر‌و باوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی مایه‌وه.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه که شه‌هید ئه‌نوه‌ر ئیبڕاهیمی ساڵی ١٣٧٢ی هه‌تاوی له ناوتاق له باشووری کوردستان به ده‌ستی تێرۆریسته‌کانی کۆماری ئیسلامی تێرۆر کرا. هه‌روه‌ها برازایه‌کی مام ئه‌بووبه‌کر به ناوی موختار ئیبڕاهیمی که ئه‌ویش پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکڕات بوو، له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی رێژیم‌دا شه‌هید بوو.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌و بۆنه‌یه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری مام ئه‌بووبه‌کر ده‌کاو خۆی به شه‌ریکه خه‌میان ده‌زانێ.