حەسەن نەسروڵا دەڵێ: شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە “بەیتولموقەدەس” درێژەیان هەبێ و شوێنە ئایینییەکان لە مەترسیدابن ئەوە بە دڵنیاییەوە شەڕی ناوچەیی ڕوودەدا.
بەپێی ڕاپۆرتی رۆیتێرز، حەسەن نەسروڵا سەرۆکی حیزبوڵای لوبنان، دوای ئەوەی کە ئاگربڕی شەڕی نێوان ئیسرائیل و گرووپەکانی حەماس ڕاگەیەندرا، لە یەکەمین وتووێژیدا لەگەڵ تەلەڤیزیۆنێک لە غەززە، وتی: کاتێک کە شوێنە پیرۆزەکان لە بەیتولموقەدەس لە مەترسیی جیدی دا بێ، ئیدی ئەوکات هێڵی سوور هیچ واتایەکی نییە و گرووپەکانی “حیزبوڵا” ناتوانن بێ دەنگ بن و هەروا چاوی لێ بکەن.
شایانی باسە کە حیزبوڵای لوبنان و بزووتنەوەی حەماس و هەروەها جیهادی ئیسلامیی فەلەستین لەو ڕێکخراوە تێرۆریستییانەن کە هەموو پێداویستییەکیان لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێران و لە سەروەت و سامانی خەڵکی ئێران دابین دەکرێ.