نەرگس محەممەدی چالاکی مافی مرۆڤ: دەسدرێژیی سێکسی بۆ سەر ژنانی سیاسیی بەندکراو یەکێک لە بەرنامە ئامانجدارەکانی لێکۆلەرانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە بۆ وردکردن و شکاندنی ژنان کە بە شێوەیەکی سیستماتیک کاری بۆ دەکرێ.
نەرگس محەممەدی، چالاکی مافی مرۆف، لە وتووێژێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی کڵابهاوس، کە لە ژێر ناوی “بەندکراوانی سیاسیی ژن لە سووکایەتی پێکردن، دەسدرێژیکردنی سێکسیی تا ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەیی وتی: بە هیچ شێوەیەک لە هەڵبژاردندا بەشداری ناکەم و ئەو هەڵبژاردنە بایکۆت دەکەم.
نەرگس محەممەدی چالاکی مافی مرۆڤ، لەگەڵ بەشێک لە ژنان و چالاکانی مافی مرۆڤ شەوی چوارشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە وتووێژێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی کڵابهاوس، بە گێڕانەوەی ئەزموونی خۆی لە شکەنجەکردن و دەسدرێژیکردنی سێکسی بۆ سەر ژنان لەلایەن لێکۆڵەرەکانەوە باسی مافەکانی ژنانی لە ئێراندا کرد و ڕایگەیاند کە لە هیچ هەڵبژاردنێکی کۆماری ئیسلامییدا بەشداریی ناکا.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە لە دۆسیەیەکی نوێدا بە ٨٠ زەربە قامچی و ٣٠ مانگ بەندکران حوکم دراوە، وتی: بەرپرسی زیندان هێرشی کردە سەرم، بەگژداهاتن و سووکایەتی کردن بە من زۆرتر بوو، من بەرگرییم لە خۆم دەکرد ئەوان منیان دەکێشا و پاڵیان پێوەدەنام و دەیانویست بە زۆری سواری ماشێنم بکەن هەرچەند بەرگرییم کرد بەڵام بەرپرسی زیندان بە زۆر و بە پاڵ پێوەنان لە ماشێنیان هاویشتم و بەرپرسی زیندان هاتە بن گوێم و داوای لە من کرد کە سیگارەکەی بۆ هەڵگیرسێنم و منیش وڵامم نەداوە بە هۆی ئەوەی کە ولامی بەرپرسی بەندیخانەم نەداوەتەوە ئەو حوکمەی بۆ بڕیمەوە.
محەممەدی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی: کە سپای پاسداران لە ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵاتی تاران چەندین ماڵیان هەیە کە پێی دەوترێ ماڵی ئەمن و کەس بە سەریان راناگا و هەر کارێکی تێدا دەکەن.