لە ڕۆژی ڕابردوودا ١٢ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی و لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران، ١٢ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە کرێکارانی پیشەی نەوت لە حەوشەی کۆمپانیای نەوتی “فەلاتی قاڕە “ی ناوچەکانی بێهرگان و لاوانی ٨ شاری ناوچەی کەنداوی فارس، وەکوو شارەکانی ئەهواز لەبەردەم دەرگای ژمارە ٣ی کۆمپانیای ناوچە نەوتییەکانی باشوور، گەچساران لە حەوشەی کۆمپانیای نەوت لەو شارە، ئابادان لە حەوشەی کۆمپانیای پاڵاوتنی نەوت، عەسەلوویە لە بەردەم ڕێکخراوی تایبەتی ئابووری وزەی پارس، تاران لە بەردەم بینای مەجلیس، ماهشەهر لە بەردەم بینای بەڕێوەبەری تایبەتی ئابووری پێترۆشیمی و بوشێهر لە بەردەم کۆمپانیای نەوتی ئەو شارە، کرێکارانی گرێبەستیی پیشەی نەوت بۆ پشتیوانیکردنی کرێکارانی فەرمیی پیشەی نەوت لە شوێنی کارەکەیان، کرێکارانی ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆی گوندەکانی خووزستان لە بەردەم بینای فەرمانداری ئەهواز و هەروها ڕاوێژکارانی پاراستنی گشتیی وەزارەتی کار لە بەردەم بینای وەزارەتی کار لە تاران بەڕێوەچوو.