مەحموود ئەحمەدینەژاد بەهۆی ڕەتکردنەوەی لێهاتووی و لێوەشاوەبوونی لەلایەن شۆرای نیگابانی ڕێژیمەوە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری ئێران، بە نیشانەی ناڕەزایەتیی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی لە ئیراندا بایکۆت کرد.
مەحموود ئەحمەدینەژاد، سەرۆککۆماری پێشووی ڕێژیم، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، بە بڵاوکردنەوەی پەیامێکی ویدیۆیی سەرەڕای ناڕەزایەتیی دەربڕین بە ڕەتکردنەوەی لیهاتوویی و شیاوبوونی لەلایەن شۆرای نیگابانەوە و داوای ڕوونکردنەوە لەو شۆرایە، هەڵبژاردنەکانی بایکۆت کرد.
ناوبراو لە بەشێک لە پەیامەکەیدا دەڵێ: نازانم هۆکاری رەتکردنەوەی من لەلایەن شۆرای نیگابانەوە چییە و ئەو کارەی کە شۆرای نیگابان کردوویەتی، گەورەترین زوڵمە کە لە خەڵکی ئێرانی کردووە و بێڕێزیکردنە بە خەڵکی ئێران و پێشێلکردنی یاسا بنەڕەتییەکانی ئیرانە.
ئەحمەدینەژاد لە درێژەی پەیامەکەیدا دەڵێ: “نە هەڵبژاردنەکان پەسەند دەکەم و نە بەشداریی لە هەڵبژادنەکانی سەرۆککۆماریی لە ئێراندا دەکەم و دەبێ بەرپرسانی شۆرای نیگابان لە بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی تەلەویزیۆنیدا ئەو بەڵگانەی کە هەیانە و شیاونەبوونی من دەسەلمێنی، بخەنەڕوو.