بە دەستپێشخەریی یەکیه‌تیی لاوانی دیموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێوڕه‌سمێک له ناوچەی ڕۆگەلاندی نۆڕوێژ به‌بۆنه‌ی ٧٠ ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌و ڕێوڕه‌سمه که رۆژی شەممە، ١٠ ی بانه‌مه‌ڕ به‌ڕێوه‌چوو، بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب کە لە لایەن کۆرسی سروودی یەکێتی لاوانەوە پێشکەش کراو، به ڕاگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاکی شەهیدانی کورد‌و کوردستان دەستی پێ‌کرد.
ئه‌و ڕێوڕه‌سمه به قسه‌کانی خاتوو سیلڤانا بایەزیدپوور ده‌ستی پێکردو پاشان مۆمی ٧٠ ساڵەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە لایەن تێکۆشەرانی دێرینی حیزب؛ عەزیز مەحمودی، قادر قازانی، ئایشە نارستی، خەدیجە عەبدوڵاهیو خانزاد محەممەد زادە هەڵکرا.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ڕێوڕەسمەکەدا کورتە فیلمێکی دیکۆمێنتاری لە سەر کۆماری کوردستان کە لە لایەن هوومەن ساعدییه، ئەندامی بەڕێوەبەری کومیتە ناوچەی ڕۆگەلاندەوە ئامادە کرابوو پێشانی بەشداربووان درا. به دوای ئه‌ودا پەیامی کومیتە ناوچەی ڕۆگەلاندی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لەلایەن تێکۆشەری دێرینی حیزب، محەممەد کەسرایی بەم بۆنەیەوە پێشکەش کرا.
له درێژه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا جەعفەر ڕەسووڵی، بەرپرسی یەکیه‌تیی لاوان لە دەرەوەی وڵات پەیامی دەستەی بەڕێوەبەری یەکیه‌تیی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە دەرەوەی وڵات بەم بۆنەیەوە پێشکەش کرد.
لە درێژەی ڕێوڕەسمەکەدا په‌یامه‌کانی یەکیه‌تیی نیشتمانی ڕۆژئاوای کوردستان، پارتی کرێکارانی کوردستان‌و پارتی ئازادی کوردستان بەم بۆنەیەوە خوێندرانه‌وه‌و دواتر
کوێستان قازانی، ئەندامی یەکیه‌تیی لاوان پارچە شێعرێکی لە شاعیری کۆچکردوو سوارە ئیلخانی زادە بە بۆنەی ٢ی رێبەندانەوە پێشکەش کرد.
شانۆگەری “گوڵی ئاگرین” لە نووسینی ئازاد کەریمی‌و لە دەرهێنانی خاتوو ڕاژان بایەزیدپوورو نواندنی گرووپی شانۆی یەکیه‌تیی لاوان بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و کۆڕیاده بوو.
پێشکێش‌کردنی خهڵاتو ڕێزلێنانی یه‌کیه‌تیی لاوان له ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری کومیتەی ڕۆگه‌لاند، گرووپی هەڵپەڕکێ، شانۆ، سروود و بەشێکی دیکەی ئەندامانو به‌ڕێوه‌به‌رانی پێشووی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه له‌و بۆنه‌یه‌دا چه‌ند بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و یاده بوون‌و کۆڕیاده‌که به چه‌ند تابڵۆیه‌کی هه‌ڵپه‌رکێ، کۆمه‌ڵێک شێعر‌و په‌خشانی حه‌ماسی‌و شایی‌و شادیی به‌شداران درێژه‌ی پێدرا.