بەرپرسێکی گرووپی حەماس هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکا و دەڵێ: هەموو شوێنێکی ئیسرائیل ئاگر تێبەردەدەن.
یەحیا سنوار، بەرپرسی گرووپی حەماس، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە وتووێژێکدا وتی: حەماس پێویستی بە یارمەتی هیچ وڵاتێک نییە لە بەر ئەوەیکە ئێران، پارە و چەکوچۆڵ بۆ ئێمە دابین دەکا.
ناوبراو هەروەها وتی: ئیسرائیل زۆربەی هەرە زۆری غەززەی لە نێوبردووە و لە ئاکامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ٨٠کەس لە ئەندامانی گرووپەکانی” قەسام و سرایا ئەلقودس” کوژراون.
بەپێچەوانەی قسەکانی سنوار، خالید مەشعەل، یەکێک لە ڕێبەرانی باڵای حەماس لە دەرەوەی فەلەستین، پێشتر وتبووی پێمان خۆشە یارمەتییە نێونەتەوەییەکان ڕاستەوخۆ بگاتە دەستی حەماس بۆ نوێژەنکردنەوەی غەززە.
هەر لەم پێوەندییەدا ئیسماییل هەنییە، بەرپرسی دەفتەری سیاسیی گرووپی حەماس لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا داوای لە وڵاتانی عەرەبیی و کەسانی خێرخواز کردبوو کە لە نوێژەنکردنەوەی غەززەدا یارمەتییان بکەن و هەروەها سپاسی ئێرانی بۆ گەیاندنی یارمەتیی دارایی و مووشەکیی بە گرووپی حەماسی کردبوو.