وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لەهەمبەر بەرنامەی ناوکیی ئێران هۆشداریدا و وتی: ئەمریکا و ئیسرائیل ئیزن نادەن، ئێران دەستی بە چەکی کۆمەڵکوژیی ڕابگا.
ئانتۆنی بلینکێن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی سێشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئیسرائیل وتی: ڕێککەوتنی ناوکیی پێش لە دڕێژەی چالاکییە ناوکییەکانی ئێران دەگرێ.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەیکە ئێران، نزیک بووتەوە لە بەرهەمهێنانی چەکی ناوکیی وتی: لە نێوان ئیسرائیل وئەمریکادا، ڕێککەوتنێک هەیە کە بەپێی ئەو ڕێککەوتنە ئیزن بە کۆماری ئیسلامیی ئێران، نادەین دەستی بە چەکی کۆمەڵکوژی ڕابگا.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی کۆنفرانسەکەدا لەهەمبەر دەوری پێنجەمی وتووێژە ناوکییەکانی ویەن وتی: ئەمریکا ئێستاش گومانی هەیە کە ئێران بتوانێ بڕیارێکی دروست بدا بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناوکیی و پێبەندبوونی بە بەڵێنەکانی لەو ڕێککەوتنە.