ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند ته‌نیا له ماوه‌ی یه‌که‌م مانگی ئه‌مساڵدا، به‌هۆی په‌لاماره تێرۆریستییه‌كان، توندوتیژیو شه‌ڕ و پێكدادانه نیزامییه‌كان، ٨٤٩ که‌س له عێراق كوژراون و ١٤٥٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه ڕۆژی دووشه‌ممه، ١٢ی ڕێبه‌ندان بڵاوی كرده‌وه، ڕایگه‌یاند: تا ئێستا ٤٩٠ که‌س خه‌ڵکی مه‌ده‌نی و ٣٥٩ که‌س هێزی ئه‌منیه‌تی له ڕه‌وتی توندوتیژییه‌كانی مانگی ژانویه‌دا كوژراون.
ئه‌م ئاماره ته‌نیا قوربانیانی شه‌ڕو لێکدانه خوێناوییه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار ناگرێته‌وه كه له نێوان گرووپی داعش‌و هێزه دهوڵهتییهكاندا ڕوویان داوه. به‌شێكی زۆری پارێزگای ئه‌نبار ئێستاش له‌به‌ر ده‌ستی داعش دایه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، زۆرترین ڕێژه‌ی توندوتیژییه‌كان له شاری به‌غدای پێته‌ختی عێراق ڕوویان داوه، به جۆرێك كه له‌م شاره‌دا و ته‌نیا له مانگی ژانویه‌دا ٢٩٩ كه‌س كوژراون‌و ٧٨٥ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.