دادگوستەر”، ناوەندی زانیاریی بڵاوکردنەوە لە سەر پێشیڵکارییەکانی مافی مرۆڤ، لەهەمبەر بەربژێرەکانی سەرۆککۆماری لە ئێراندا زانیاریگەلێکی گرینگی بڵاوکردۆتەوە.
لەبەرەبەری هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ڕێژیم لە ئێراندا ناوەندی زانیاریی “دادگوستەر’ وەکوو بانکی زانیاریی پێشێلکارانی مافی مرۆڤ لە ئێراندا، پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەلایەن بەربژێرانی سەرۆککۆماری لە ئیراندا بە ئەرکی خوی زانیوە و پێشێلکارییەکانی بەربژێرەکانی خستۆتەڕوو.
ئەم ناوەندی زانیارییە لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر موحسێن ڕەزایی، فەرماندەی باڵای سپای تێرۆریستیی پاسداران، لەهەمبەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ دەنووسێ: ناوبراو لە کاتی بەرپرسایەتیی خۆی وەکوو فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران، دەورێکی گرینگی لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ و سەرکوتی خەڵک بینیوە.
شایانی باسە کە موحسێن ڕەزایی لە ماوەی ١٦ساڵ فەرماندەیی خۆی وەکوو بەرپرسی یەکەمی سپای پاسدارانی ڕێژیم، یەکێک لە کەسانی دیار و بەرچاوی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ئێراندا بووە و بەهۆی ئەشکەنجە و ئازاری خەڵک و سەرکوتکردنی خەڵک لە ساڵی ١٣٨٦ی هەتاویدا، لەلایەن پۆلیسی نێونەتەوەییەوە” ئینتێرپۆل” حوکمی دەسبەسەرکرانی درابوو.