هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ماڵی مەحموود ئەحمەدی نەژاد و کەسوکارەکەیان گەمارۆ داوە و لە دەوروبەری ماڵی ئەو بەربژێرەی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیم کە لێهاتوویی و شیاوبوونی ناوبراو لە لایەن شۆرای نیگابانەوە ڕەتکرایەوە جێگیر کراون.
مەحموود ئەحمەدینژاد، ماوەیەکە بابەتگەلێکی زۆری ڕەخنەگرانە بەدژی کۆماری ئیسلامی بڵاو کردووتەوە.
ناوبراو کە پێشتر بۆ ماوەی ٨ ساڵ سەرۆککۆماری ڕێژیم بووە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی ١٤٠٠ـدا خۆی بەربژێر کرد و هەروەها کە پێشبینی دەکرا، کۆماری ئیسلامیی ئێران لێهاتوویی بەربژێری پێنەدا، لە ئێستادا ماڵی خۆی و کەسوکار و نزیکەکانی لەژێر چاوەدێری چڕی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمدایە و هەڕەشەی ئەوەی لەسەرە کە لەماڵەوە زیندانی بکرێ.
ژمارەیەک لە لایەنگرانی ئەحمەدینەژاد لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی “نارمەک”ـی شاری تاران داوایان لە ناوبراو کرد کە لەسەر ئەم هێرشە و گەمارۆدانی ماڵەکەی، لە بەرانبەر شۆرای نیگابان و بەرپرسانی ڕێژیمدا ڕێکاری توند و یاسایی بگرێتە بەر، ئەحمەدینژادیش بەڵینی بە لایەنگرانی خۆی داوە بە زووترین کات هەموو شتێک ئاشکرا دەکا و زۆر پیلانی بەرنامە بۆ داڕیژراوی هەڵبژاردنەکانیش دەخاتەڕوو.