پایەگای پەدافەندی ئاسمانیی سپای پاسداران ناسراو بە پادگانی غەدیر، لە پارێزگای تاران لەلایەن فڕۆکەشەرکەرەکانی ئیسرائیلەوە کرایە ئامانج.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئیسرائیل، لە هێرشێکی ئاسمانیدا، پایەگای پەدافەندی ئاسمانیی سپای پاسداران ناسراو بە پادگانی غەدیر، لە شارەکی “قودس”ی سەر بە شاری گەرمدەرە، سەر بە پارێزگای تارانیان بوردمان کرد.
ئەو پادگانەی کە لە لایەن فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئیسرائیلەوە بوردمان کراوە ئە شوێنەیە کە چەند ڕۆژ لەمەو پێش حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سپای پاسداران و ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی سپای پاسداران ،چەند جۆر فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان بە ناوی “غەززە” وەکوو بەرهەمی تازەی سەربازیی نمایش کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان بۆردمانەکە هێندە زۆر بووە کە جیاواز لە وەی کە خەساریکی زۆری بە پادگانی غەدیر گەیاندوو بیناکانی دەورووبەری ئەو پادگانەش خەسارێکی زۆریان وەبەر کەوتووە.