باب كۆركێر، سه‌رۆکی کۆماریخوازی كۆمیته‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سه‌نای ئا‌مریكا له لێدوانێكدا بۆ ده‌نگی ئا‌مریكا سه‌باره‌ت به بابه‌ته جۆراوجۆره‌كان، وه‌ك دانووستانه‌كانی ئاشتیی سووریه‌و ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران، قسه‌ی كرد.
ناوبراو كه له دژبه‌ره تونده‌كانی ڕێككه‌وتننامه‌ی گشتگیری ئه‌تۆمیی زلهێزه جیهانییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێرانه، له بابه‌ت دژایه‌تی كردنی له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕێككه‌وتنه گوتی: ئێستا ئێران سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆری له‌به‌ر ده‌ست دایه كه پێشتر به‌هۆی گه‌مارۆكان له ده‌ستی هاتبووه ده‌رێ، به‌ڵام ئێستا ده‌توانێ درێژه به تاقیکاری، لێكۆڵینه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌کانی خۆی بدا كه ئه‌ویش ده‌ستڕاگه‌یشتن به چه‌كی ئه‌تۆمییه.
سێناتۆر كۆركێر هه‌روه‌ها گوتی، دیاره منیش ده‌مه‌ویست ئه‌م ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه سه‌ركه‌وتوو بێ، به‌ڵام له كاتی جێبه‌جێ كرانی ئه‌م ڕێككهوتنامهیهوه، هیچ کهسو لایهنو وڵاتێک له‌گه‌ڵ تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی بالیستكی ئێران ڕووبه‌ڕوو نه‌بوونه‌وه. ئه‌و ده‌ڵێ، ڕووسیه و چین كه وێڕای ئا‌مریكا له دانووستانه ئه‌تۆمییه‌كاندا به‌شدار بوون، له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی بارزگانیی چه‌ك و چۆڵ و نه‌وتیان هه‌یه، هه‌ر بۆیه له‌م دواییانه‌دا هیچ بهربهرهکانییهک له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌وڵانه‌ی ئێران‌دا به‌دی ناكرێ.
باب كۆركێر هه‌روه‌ها گوتی: هیچ هیوایه‌كی به هاوپه‌یمانه‌كانی ئا‌مریكا نه‌ماوه، ئه‌و پێی وایه به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بڕیاردانی ئه‌م وڵاتانه له هه‌مبه‌ر پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی داناوه.
به‌قسه‌ی سێناتۆر كۆركێر، كاتێك له ئا‌مریكا سه‌ركۆمارێكی نوێ ده‌سه‌ڵات به ده‌سته‌وه بگرێ، عاقڵانه‌ترین كار ئه‌وه‌یه كه له پێش هه‌موو هه‌وڵێكدا ئاوڕێك له سهرپێچیو لادانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له چوارچێوه‌ی ئه‌م ڕێككه‌وتنه بداته‌وه و پاشان بڕیار بدا.