دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕەتی کردەوە کە مەحموود ئەحمەدینژاد، عەلی لاریجانی و ئێسحاق جەهانگیری شیاوی ئەوە بن کە خۆیان بەربژێر بکەن بۆ سەرۆککۆمایی ڕێژیمی ئێران.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەری “فارس”، کە سەربە سپای پاسدارانی ڕێژیمە، ڕەتکردنەوەی ئەو ٣بەربژێرە لەکاتێکدا بڵاە دەبێتەوە کە عەلی لاریجانی پێشتر ڕاوێژکاری خامنەیی و هەروەها سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بوو، ئێسحاق جەهانگیریش لە ئێستادا جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ڕێژیمە و مەحموود ئەحمەدینەژدایش بۆ ماوەی ٨ ساڵ سەرۆک کۆماری ڕێژیمی ئێران بووە.
لەگەڵ کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوەکانی لێهاتوویی و شیاویی بەربژێرەکانی سەرۆککۆماریی لە شۆرای نیگابان، ناوی بەربژێرەکانی کۆتایی کە دەسنیشان کراون، نێردراون بۆ وەزارەتی ناوخۆ و هەروەها هەواڵدەری “فارس” ڕایگەیاند کە بەربژێریی لاریجانی، ئەحمەدینژاد و جەهانگیری پەسەند نەکرا و ئەحمەدینژاد وتی: لەمەوبەدوا نهێنییەکانی ڕێژیم ئاشکرا دەکەم.
هەروەها ئەو هەواڵدەرییەی سپای پاسداران ڕایگەیاند کەم ٧کەس لە بەربژێرەکان کە بریتین لەم ئیبراهیم ڕەئیسی، موحسین ڕەزایی، موحسین مێهرعەلیزادە، سەعید جەلیلی، عەلیڕەزا زاکانی، عەبدولناسر هیمەتی و ئەمیر حوسێن قازیزادە هاشمی، لەلایەن شۆرای نیگابانەوە پەسەند کراون.