سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە ڕێوڕەسمی ناساندنی بەرپرسی نوێی ڕێکخراوی هەواڵگری “مووساد”دا وتی: ڕێژیمی ئێران سەرەکیترین دوژمنی ئیسرائیلە
بێنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕۆژی دووشەممە ٣ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە ڕێوڕەسمێکدا “دەیوید بارنیا”ی وەکوو بەرپرسی نوێی ڕێکخراوی هەواڵگریی و زانیارییە تایبەتەکانی”مووساد” ناساند و وتی: ئێزن بە ڕێژیمی ئێران و میلیشیاکانی سەر بە تاران نادەین بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل بخەنە مەترسییەوە.
نەتانیاهوو لەم ڕێوڕەسمەدا ئاماژەی بە هەوڵگەلێک کرد کە ئیسرائیل دەتوانێ پێش لە کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دەسپێڕاگەیشتنی بە چەکی کۆمەڵکوژی بگرێ و هەروەها وتی: کە ئیسرائیل ئیزن نادا ئێران ببێتە خاوەن چەکی ناوکیی.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە درێژەدا وتی: ئیزن بە ئایەتۆڵاکانی رێژیمی ئێران نادەین، مێژووی ٢هەزار ساڵەی یەهوودییەکان بخەنە مەترسییەوە و بۆ ئەم کارەش پێویستمان بە بڕێارێکی بوێرانە و لێبڕاوانە بە دژێ ڕێژیمی ئێران هەیە و دەیوید بارنیا وەکوو بەرپرسی تازەی مووساد تایبەتە بە جموجۆڵەکانی ئێران.