هاونیشتمانییەکی خەڵکی مەریوان بە ناوی ” لوقمان نیکزاد” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان( چاونیوز)، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “سەردۆش” سەر بە شاری مەریوان بەناوی “لوقمان نیکزاد” لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
شایانی باسە کە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لە هۆكاری دەسبەسەرکردنی ئەو هاونیشتمانییە و شوێنی راگرتنی هیچ زانیارییەك لە بەردەست دا نییە.