بەرپرسێکی پلەبەرزی ڕێژیمی ئێران دەڵێ: پڕۆژەگەلێکی گەورەمان لە ناوچەکەدا هەیە کە مانگانە داهاتەکەی ڕاستەوخۆ دەچێتە دەستی حەماسەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی “ڕۆیتێرز” لەزاری بەرپرسێکی پلەبەرزی کۆماری ئیسلامییەوە ڕایگەیاند کە، ڕێژیمی ئێران مانگانە دەیان میلیون دۆلار لە سەروەت و سامانی خەڵکی ئێران بۆ گرووپی حەماس دەنێرێ و هەروەها لە ناوچەکەدا پڕۆژەگەلێکی هەیە کە داهاتەکەی بۆ ئەو گرووپە خەرج دەکرێ.
ئەو بەرپرسەی ڕێژیمی ئێران ئاشکرای کرد کە حەماس ٣کارخانەی مووشەکسازیی ژێرزەوینیی لە غەززەدا هەیە.
هاوکات بەرپرسێکی ئورووپاییش ئاشکرای کرد کە گرووپی حەماس بە پاڵپشتی کۆماری ئیسلامی ئێران، مووشەکگەلی دوورمەودای لەبەردەستدایە و ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو گرووپە فەلەستینییە سەرمایەیەکی زۆر گەورەی پاشەکەوت کردووە کە زیاتر لە دەیان میلیون دۆلاری دەستکەوتووە.