ڕۆژی ڕابردوو لە هێرشێکی مووشەکیدا بنکەی سەربازیی عەینول ئەسەد، شوێنی نیشتەجێبوونی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان کرایە ئامانج.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئەلعەرەبییە، ڕۆژی دووشەممە ٣ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، بنکەی سەربازیی عەینول ئەسەد لە باکووری عێراق کە شوێنی نیشتەجێبوونی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانە کرایە ئامانجی هێرشی مووشەکیی و لە ئاکامدا مووشەکێک لە دەورووبەری بنکەکە کەوتەخوارەوە کە هیچ خەسارێکی گیانیی نەبووە.
جێگای ئاماژەیە کە لە ماوەی دەسەڵاتداریی بایدێن لە ئەمریکا دەیانجار لەلایەن گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانەوە هێرشی مووشەکیی کراوەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق بەڵام ئەمریکا بێدەنگیی هەڵبژاردووە.
بۆ یەکەمین جار فرانک مەکێنزی فەرماندەی ناوەندیی ئەرتەشی ئەمریکا، چەند ڕۆژ پێش بەسەردانێکی چاوەڕواننەکراو گەیشتە عێراق و هەڕەشەی لە میلیشیاکانی سەر بە ئێران کرد و وتی: هێرشی میلیشیاکان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە سنووری عێراق و سووریە زۆر مەترسیدارە و دەبێ پێشی پێبگیردرێ، پێدەچێ ئەمە وڵامێکی میلیشیاکان بێ بۆ مەکێنزی.