مەزرای بیت کۆین و ماینینگ، شارە جیاوازەکانی ئێرانی تووشی بێ کارەبایی و گیان لە دەستدانی هاوڵاتییان کردووە.
پاش ئەوەی زۆربەی شارەکانی ئێران، کارەبایان پچڕا “ڕەزا ئەردەکانیان” وەزیری وزە، سەبارەت بە ئاماری پۆلیسی هاتووچۆی تاران، لە هەمبەر گیان لە دەستدانی ٢٦کەس بەهۆی پچڕانی کارەباوە وتی :”من ئامارێکی بەمجۆرەم نەبینیوە، بەڵام بەدواداچوون بۆ بابەتەکە دەکەم. ”
لە ئامارەکانی پۆلیسی هاتووچۆدا هاتووە کە ٢٦کەس بەهۆی پچڕانی کارەبا و تاریکی شەقامەکان تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون و گیانیان لە دەست داوە.
جێگای ئاماژەیە کە لەم ڕۆژانەدا پچڕانی کارەبا لە سەرتاسەری ئێران کێشەی زۆر جێددی و جیاوازی بۆ هاووڵاتییان دروست کردووە.