حەسەن تووپا، پێشمەرگەی دێرین و برای شەهید سلێمان تووپا، بەهۆی نەخۆشییەوە لە ناوچەی لاجانی پیرانشار ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، کاک حەسەن تووپا، پێشمەرگەی دێرین وبرای شەهید سلێمان تووپا ناسراو بە ” سلێمانچکردە” خەڵکی گوندی خەراپە لە ناوچەی لاجانی پیرانشار بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک حەسەن چکردە لە بنەماڵەیەکی شۆرشگێر و نیشتمان پەروەر پەروەردە کراوە و ساڵەکانی دەیەی ٦٠ی هەتاوی لەگەڵ شەهیدی نەمر واتە براکەی شەهید” کاک سلێمان چکردە ” بەرگی پیرۆزی پێشمەرگایەتیی لە بەردەکەن و دواتر لەسەر ئیزنی حیزب کاک حەسەن پاش چەند ساڵ پێشمەرگایەتی دەگەڕێتەوە نێوخۆی وڵات.
شەهید سلێمان پێشمەرگەیەکی ئازا و چاونەترسی حیزبی دێموکراتی کوردستان بووە کە بەداخەوە ساڵی ١٣٧٣ـی هەتاوی شەهید دەبێ و تێکەڵ بە کاروانی نەمرانی حیزب وگەل دەبێ.
کاک حەسەن کەسایەتییەکی خۆشناو وجێی متمانەی هەموولایەک بووە و تاسەر وەفادار بە حیزب و گەل و خاکەکەی واتە کوردستان مایەوە بۆیە وەک کەسایەتێکی نیشتمانپەروەر و حیزبیی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەربڕینی خەم وپەژارەی خۆمان بۆ کۆچیدوایی کاک” حەسەن تووپا” سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و خزم و کەسوکاریان دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.