ڕۆژنامەی گاردیەنی بریتانیایی: تەقینەوەکەی ڕۆژی یەکشەممەی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی”هێسا” لە شاری ئیسفەهان، پێوەندیی هەیە بە هەڕەشەکانی ئیسرائیلەوە.
ڕۆژنامەی “گاردیەن” لە بڵاوکراوەکانی بریتانیا، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە راپۆرتێکدا نووسی: پاش ڕاگەیاندنی دەوڵەتی ئیسرائیل لەهەمبەر ئەوەی کە ڕێژیمی ئێران فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەدا بە میلیشیاکانی حەماس، کۆمپانیای بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی”هێسا” لە شاری ئیسفەهان دەتەقێتەوە و لە ئاکامدا ٩کەس بریندار دەبن.
هەرلەم پێوەندییەدا نەتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل چەند ڕۆژ پێش ڕێژیمی ئێرانی بە ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ میلیشیاکانی حەماس و پشتیوانیکردنی ئەو ڕێژیمە لە بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی تۆمەتبارکرد.
بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ڕاگەیاندنەکانی ئێران، هەواڵی تەقینەوەی” پیشەی شیمیایی نارگوستەری سپاهان” لە شاری ئیسفەهانیان پشتڕاست کردەوە و ڕایانگەیاند کە لەم ڕووداوەدا ٩کەس برینداربوون.
بەوتەی هەواڵدەریی”ئیرنا” ئەم کۆمپانیایە لە ژێرچاوەدێری” شۆرای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران”دا چالاکیی دەکا.