بەهۆی تەقەی کەسانی نەناسراو هاوولاتییەکی بەلووچ لە ئێرانشار بریندار بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، ڕۆژی ١ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، کەسانی چەکداری نەناسراو لە شاری ئێرانشار تەقەیان لە کەسێکی خەڵکی ئەو شارە بە ناوی “واحید زەنگیزێهی” کردووە و ناوبراو بە سەختی بریندار بووە.
تا ئێستا ڕوون نەبۆتەوە ئەو کەسانەی تەقەیان لە ناوبراو کردووە کێ بوون و هیچ زانیارییەک لە هۆکاری ئەو تەقە کردنە لە بەردەستدانییە.
دۆخی شار و ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە ماوەی ڕابرددودا ئاڵۆز بووە و چالاکانی بەلووچ نەبوونی هێزیی پاراستنی ئەمنییەت و بڵاوکردنەوە و فرۆشتنی چەکوچۆڵ لەلایەن سپای پاسداران و نانەوەی شەڕ و دووبەرەکی لە نێوان شارۆمەندانی بەلووچ، لە گرینگترین هۆکاری بەرزبوونەوەی نائەمنیی لەو پارێزگایە دەزانن.