بەهۆی مانۆڕی سەربازیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ٦ هێکتار لە تاڵاوی “گۆلی سندووس” ئاگری گرتووە.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاونیوز، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا و لەئاکامی مانۆڕی سەربازیی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تاڵاوی گۆلی “سندووس” (شامی مەمێند) ٦ هێکتار لەم قۆپییە ئاگری گرتووە.
بەرپرسی ئیدارەی پاراستنی ژینگەی نەغەدە، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاند: مانۆڕی سەربازیی دەبێ لەو ناوچانە بەڕێوەبچن کە کەمترین خەسارەت و زیان بە شوێنەکە بگەیێنێت.
تاڵاوی سندووس نزیک ٣٧٥ هێکتارە کە لە نزیک شارۆچکەی “محەممەدیار”ی سەر بە شاری نەغەدە هەڵکەوتووە و هەموو ساڵێک بە پاساوی جۆراوجۆر لەلایەن هێزە نیزامی و چەکدارەکان بەشێوازی جۆراوجۆر داگیردەکرێ، دەسووتێنرێ و دەشێوێندرێت.