ڕۆژی ڕابردوودا ٧ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی شەممە ١ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی و لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران، ٧ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە بەڕێوەبەران وکرێکارانی کۆمپانیای نەوت وگازی پارس لە شوێنی کارەکەیان ، کادری دەرمانیی نەخۆشخانەکانی تاران لە بەردەم بینای دەزگایی قەزایی تاران، کرێکارانی کۆمپانیای شیر و ماستی پاژێن، لەبەردەم بینای فەرمانداریی نەسیمشار، کرێکارانی ئیدارەی ئاو و ئاوەڕووی شاری ئیزە لە بەردەم بینای ئیداری ئەو شارە، کرێکارانی شارەوانی چابەهار لەبەردەم بینای شارەوانی ئەو شارە، کرێکارانی کۆمپانیای” ئای جی سی” عەسەلوویە لە شوێنی کارەکەیان و کۆمەڵێک لە شۆفێرانی شاری مەشەهەد، لە یەکێک لە شەقامە سەرەکییەکانی ئەو شارە بەرێوەچوو.