لە ماوەی ڕۆژانی رابردوودا بە بیانووی سووتاندنی ئاڵای ڕێژیم لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لە گوندی ” وێڵە” لە ناوچەی ” بیوەنیج”ی شاری داڵاهۆ سەر بە پارێزگای کرماشان، هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم دەستیان کردووە بە گرتنی خەڵکی ئەو ناوچەیە کە تا ئێستا شوناسی سێ کەس لە دەسبەسەرکراون ئاشکرا بووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا بە نانەوەی ترس و دلەڕاوکێ و دروستکردنی شەڕی دەروونی بۆ سەر خەڵکی ئەو ناوچەیە، دوای دەسبەسەرکردنی چەند هاووڵاتییەک، وێڕای هەڕەشەلێکردن، بەڵێننامەیان بەو کەسانە پڕ کردۆتەوە کە بە هیچ شێوەیەک هاوکاری حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیم نەکەن.