هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی دانووستانه‌كانی ئاشتیی سووریه له ژێنێڤ، بانی كی موون، سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، داوای پێکهاتنی لایه‌نه‌كانی شه‌ڕی نێوخۆیی سووریه‌ی کردوه تا بتوانن كۆتایی به ئازار‌و مه‌ینه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته بێنن.
ناوبراو هه‌روه‌ها داوای له ئێران‌و عه‌ڕه‌بستان كردوه تا له‌سه‌ر قه‌یرانه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست به ڕێككه‌وتن بگه‌ن. بان كی موون وێڕای ئاماژه به هه‌ڵگیرانی گه‌مارۆ ناوكییه‌كان كه به‌دژی كۆماری ئیسلامی جێبه‌جێ ده‌كران، هیوای خواستوه ئێران به شێوازێكی به‌رپرسانه‌تر له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا بجووڵێته‌وه.
بان كی موون كه سه‌ردانی عوممانی كردوه، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کیدا له زانکۆی به‌رگریی میللیی عوممان له شاری “مه‌سقه‌ت”ی پێته‌ختی ئه‌م وڵاته گوتی: ” به‌شداریی ئێمه له كۆتاییهێنان به تێكهه‌ڵچوونه‌كان له سووریه‌و ئه‌و توندوتیژییانه به‌دژی مافه‌كانی مرۆڤ له‌م وڵاته کارێکو ئه‌رکێکی پێویسته.”
ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێ تا ئێستا به‌هۆی شه‌ڕی نێوخۆیی سووریه‌وه ٢٦٠ هه‌زار كه‌س له‌و وڵاته گیانیان له ده‌ست داوه‌و به چه‌ندین میلیۆن كه‌سیش ئاواره بوون.
له حاڵێكدا كه ستێفان دێ مستۆرا، نوێنه‌ری تایبه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریه، دانووستانه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تی نوێنه‌رانی دژبه‌ران‌و هه‌روه‌ها تیمی وتووێژكاری ڕێژیمی سووریه له ژنێڤ درێژه پێ ده‌دا، بان كی موون گوتی مه‌ئموورییه‌تی دێ مستۆرا، ئه‌ركێكی ئاسان نابێ، به‌ڵام نابێ کۆڵ بدهینو ده‌بێ له جێیه‌ک ده‌ست پێبکه‌ین.