بەرپرسانی ڕۆمانی ڕایانگەیاند کە دەستیان بەسەر ١٥٠٠ کیلۆ ماددەی هۆشبەری ئێراندا گرتووە کە بەرەو وڵاتانی ئورووپای دەگوازرایەوە.
بەرپرسانی ڕۆمانی ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، ڕایانگەیاند لە یەکێک لە گەورەترین ڕووبەڕووبوونەوەکان لەگەڵ قاچاخی ماددەی هۆشبەر لە وڵاتێکی ئورووپایی دەستمان بەسەر گواستنەوەی بارێکی گەورەی ماددەی هۆشبەردا گرت کە لەلایەن ئێرانەوە، گوازرابۆوە.
بەپێی وتەی دادستێنی گشتیی ڕۆمانی ئەو بارە لە بەندەری کۆنستانتا کە ١٥٠٠ کیلۆ هێرۆئین بوو لە بارهەڵگرێکی گواستنەوەی کەلوپەلی بیناسازیدا حەشار درابوو، دەستی بەسەر داگیرا کە، دەیانویست بۆ وڵاتانی ئورووپایی بگوازنەوە و لە ئەگەری لە فرۆشتنی لە بازاڕی ڕەشدا نرخەکەی نزیکەی ٤٥ میلیۆن یۆرۆ دەبوو.
بەرپرسانی ڕۆمانی ئەوەشیان زیاد کرد کە ئەو هەڵمەتە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ڕووبەڕووبوونەوەیەکی مێژوویی و دەست بەسەر داگرتنی دوویەمین باری گەورەی ماددەی هۆشبەر بووە.
هەر لەو پیوەندییەدا پۆلیسی ڕۆمانی ڕایگەیاند کە ٩ کەس لە ڕۆمانی و ئورووپای ڕۆژاوا دەسبەسەر کراون و لەژێر لێپرسینەوەدان.