سێ هاوپەیمانی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کۆنفراسێکی هاوبەشیان لەژێر ناوی” نا بۆ شانۆی هەڵبژاردن” پێکهێنا.
لە کاتێکدا کە کەمتر لە ١ مانگی ماوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری لە ئێراندا، هاووڵاتییانی مەدەنی، چالاکانی سیاسی و فەرهەنگی، بە ئامانجی بایکۆتکردنی گشتیی هەڵبژاردنەکان هەڵمەتێکی گشتییان لەژێر ناوی” دەنگ بێ دەنگ و نا بۆ شانۆی هەڵبژاردن” بەڕێوەبرد.
لە دوایین هەوڵەکاندا بۆ ئەم مەبەستە، کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنیی نێوخۆ بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک لەژێر ناوی” یەکدەنگ بەرەو بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری” سەرەڕای ئەماژە بە شانۆی هەڵبژاردن لە ئێراندا داوای بایکوتکردنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری لە ئێراندا دەکەن.
ئەبوولفەزل قەدیانی، چالاکی سیاسیی نێوخۆ، سەرەڕای ئاماژە بە بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان وتی: خەڵکی ئێران ئەو ڕاستییە باش دەزانن کە هەڵبژاردن تەنیا شانۆیەکە و بەرپرسانی باڵای رێژیم هەر کەس کە بیانهەوێت، دەیکەن بە سەرۆککۆمار و هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لە قازانج و بەرژەوەندیی خەڵکی ئێراندا نییە.
هەروەها لەدرێژەی ئەو هەڵمەتە گشتییەدا، بنەماڵەی لەسێدارەدراوانی ساڵەکانی ٦٠ی هەتاوی و بنەماڵەی قوربانیانی ناڕەزایەتییە گشتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ئێران، بە ئاماژە بە شانۆی هەڵبژاردن، پەیوەستبوونیان بە هەڵمەتی گشتی “دەنگ بێ دەنگ” ڕاگەیاند و بڵاویان کردەوە کە “دەمانهەوێت بەم جۆرە بەرپرسانی دز و گەندەڵی کۆماری ئیسلامی شەرمەزار بکەین.”