حەسەن ڕووحانی بەئاماژە بە گەمارۆ نێونەتەوەییەکان لە سەر ئێران وتی: هەرکەسێک گەمارۆکانی دەورلێداوە دەبێ دەستی ماچ بکەی.
حەسەن ڕووحانی سەرۆککۆماری ئێران، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی لە دانیشتنی هەیئەتی دەوڵەتدا کۆتایی وتووێژەکانی “ویەن”ی بۆ ڕێککەوتنی ناوکیی بە دەسکەوتێک بۆ خەڵکی ئیران ناوبرد و وتی: نازانم هێندێک کەس ولایەن بۆچی لە وتووێژەکانی ویەن ناڕازیین و دەڵێن بۆ وتووێژدەکەن، لە کاتێکدا دەوڵەت لە هەموو وتووێژەکاندا براوە بووە و دەسکەوتی بۆ خەڵکی ئێران هەبووە.
ڕووحانی لەهەمبەر ڕووبەڕووبوونەوەی گەمارۆکان وتی: لە دەوڵەتی پێشووی ئێمەدا گەمارۆکانیان بۆ گەندەڵیی دەور لێدەدا، بەڵام ئێمە گەمارۆکان بێ گەندەڵی ودزی دەور لێداوە و دەستی ئەو کەسانە کە گەمارۆکانیان دەور لێداوە ماچ دەکەین.
پێشتر عەباس ئاخوندی، وەزیری ڕێگە و بان لە دەوڵەتی یەکەمی ڕووحانیدا وتبووی دەورلێدانی گەمارۆکان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ٣٠٠تا ٤٠٠ میلیارد دۆلار خەساری لە ئابووریی ئێران داوە.