وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا لە دەوڵەتی “ترامپ”دا وتی: ڕێژیمی ئێران و گرووپی تێرۆریستیی حەماس، خاڵە لاوازەکانی جۆبایدێن، سەرۆککۆماری ئەمریکایان لە هەمبەر سیاسەتەکانی ئەمریکا بە نیسبەت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بینیوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی” واشینگتۆن فێری بیکێن” مایک پۆمپیئۆ، وەزیری پێشووی دەروەی ئەمریکا لە هەمبەر شەڕی غەززە وتی: ئەم گرووپە ئیدۆئۆلۆژییانە باوەڕیان بە لە ناوبردنی ئیسرائیل هەیە و کاتێک دەزانن کە ئەمریکا لە سیاسەتدا لاواز بووە و پێیان وایە کە ئیسرائیل مافی بەرگریی لە خوی نییە، بەردەوام هێرش دەکەنە سەر خاکی ئیسرائیل.
هەرلەم پێوەندییەدا و بە وتەی کارناسێکی باڵای ڕێکخراوی” هادسۆن” لە واشینگتۆن، ئەو پارانەی کە دوای ڕێککەوتنی ناوکیی لە دەورانی سەرۆککۆماری باراک ئۆبامادا ئازادکراون بۆ رێژیمی ئێران، خەرجی پەروەردەکردنی تێرۆریست لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران کراوە و ئێران پشتیوانی سەرەکیی گرووپە تێرۆریستەکانە لە ناوچەکەدا.
مایکێل پرینجێت لە وتووێژێکی تەلەڤیزیۆنیدا وتی: لە کاتی ڕێککەوتنی ناوکییدا ڕێژیمی ئێران، خەریکی دامەزراندنی گرووپە چەکدارە تێرۆریستەکان بووە کە بۆ پشتیوانی لە بەشارئەسەد ڕەوانەی سووریەی کردوون و پشتیوانیی لە گرووپی میلیشیا حووسییەکانی یەمەنی کردووە.
هەروەها لە دڕێژەی وتووێژەکەدا ئەم کارناسە ئەمریکاییە دەڵێ: لابردنی گەمارۆکان تەنیا بە قازانجی ڕێژیمی ئێرانە و ئەو پارانەی کە بەهۆی لابردنی گەمارۆکانەوە ئازادکراوە و گەڕاوەتەوە بۆ رێژیمی ئێران، تەنیا خەرجی پەروەردەکردن وپشتیوانیکردن لە گرووپە تێرۆریستەکان کراوە.